سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات

هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پته‌وتر ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29ـی 8ـی 2019 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاووتوێكرا.

هەروەها رۆشنایی خرایە سەر ئەو كەشە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و بە دەرفەتێكی باش زانرا بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان.

لە بەشێكی دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە دروستكردنی ئاساییش و سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوە و ریشەكێشكردنی تیرۆر كرایەوە.

ئ. م