سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ سنووری قه‌زای سۆران زیادیكردووه
ته‌نها رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه زیاتر له 10 هه‌زار گه‌شتیار چوونه‌ته ناوچه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
ھاتنی گەشتیارانی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی ھەرێمی كوردستان و بەتایبەتی سنووری سۆران بەردوامی ھەیە و لە رۆژانی ھەینی و شەممەش نزیكەی 10 ھەزار گەشتیاری سەردان دەكەن.
بەڕێوەبەری گەشتگوزاری سۆران رایگەیاند، لەگەڵ ھەڵگرتنی رسومات, رێژه‌ی ھاتنی گەشتیاران زیاتر لەوەی ئێستا بەرزدەبێتەوە.
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ودوا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له گه‌شتیارانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق وه‌رناگیرێت و له‌جێگه‌ی ئه‌وه ده‌بێته "سیسته‌می دڵنیایی ئاسایش" و خه‌رجییه‌كه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینی ده‌كات.
ئ. م