ئەمەریکا داوای هەماهەنگی سەربازیی زیاتر بۆ ناوچە کوردستانییەکان دەکات
"واشنتن لە پشتگیری کردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مەریكا لە هاوكاریكردنی ھێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش ده‌كات هه‌ولێر و به‌غدا له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت.
مایكڵ مالرۆی، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند: "ئه‌مەریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردن و راوێژكردن و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه تاوه‌كو دڵنیابن مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش نه‌مێنێت".
گوتیشی، ئه‌وان ستایشی قوربانیدانی هێزه‌كانی عێراق به گشتی و هێزی پێشمه‌رگه به تایبه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مەریكا گووتی، چه‌كدارانی داعش بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان قۆستووه‌ته‌وه كه له نێوان هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌یه.
داواش ده‌كات، سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هه‌ماهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت تاوه‌كو سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روه‌ها مایكڵ مالرۆی ده‌ڵێت، ئه‌وان پشتگیریی گفتوگۆكانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.
H.J