ئەو پەیمانگا و قوتابخانە ناحکوومییانەی نرخ زیاد دەکەن سزا دەدرێن
وەزارەتی پەروەردە دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت
K24 – ههولێر:
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، هەر قوتابخانە، باخچە و پەیمانگایەکی ناحکوومی یاری بە نرخەکان بکات، سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 31/08/2019، وەزیری پەروەردە لەگەڵ نوێنەرانی قوتابخانە، باخچە و پەیمانگا نا حکوومییەکان کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "چەند فەرمانێکی وزاریمان بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تایبەت بە خوێندنی ناحکوومی دەرکردووە".
راشیگەیاند: "هەر قوتابخانە، باخچە و پەیمانگایەکی نا حکوومیی یاری بە نرخەکان بکات، لە رووی دارایی و ئیداریی سزا دەدرێت".
H.J