سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی مەلا محەمەدی ئیمامی دەکات

"کەسایەتیی ناوداری ئایینی و نیشتیمانپەروەری شاری سەقز بوو"

K24 – هه‌ولێر:

بەبۆنەی کۆچی دوایی مەلا محەمەدی ئیمامی، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و نیشتیمانپەروەری شاری سەقز، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد.

لە پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: " لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم".

مامۆستا مەلا محەمەد ئیمامی کە بە "مەلا محەمەدی کۆنەدەلانی" بەناوبانگە، یەکێکە لە ئەندامانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد، کە دامەزراندنی کۆماری کوردستانی لێکەوتەوە و هەروەها یەکێک لە زیندانیانی سیاسیی سەردەمی حکوومی پاشایەتیی لە ئێرن بوو.

ماموستا مەلا محەمەد رۆژی چوارشەممە، 28ی ئاب، لە تەمەنی 93  ساڵی دا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شانازی سەقز بە خاک سپێردرا.

دەقی پرسەنامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سەقز، مامۆستا مەلا محەمەدی ئیمامی –مان پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو و خزم و کەسوکارتان دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا مەلا محەمەد بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 مەسعود بارزانی

٣١ـی٨ـی٢٠١٩