روونكردنه‌وه‌یه‌ك له گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
گوته‌بێژی حكوومه‌ت وه‌ڵامی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ میدیای عێراقی هه‌واڵی بوونی سه‌ربازگه‌یه‌كی ئیسرائیلی له هه‌ولێر بڵاوكردوه‌وه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تكرده‌وه و هه‌واڵه‌كه‌شی به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی وه‌سف كرد.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە.
لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە، گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و، پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
H.B