ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سێیه‌م گۆڵی كرده دیاری مه‌رگی باوكی
تا دێت مانچێسته‌ر یونایتد ده‌پوكێته‌وه و دانیێل جه‌میس ـیش ده‌دره‌وشێته‌وه
له گه‌ڕی چواره‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، به‌مه‌ش شه‌یتانه سووره‌كان له ده‌ستپێكی پرێمه‌رلیگ تا دێت ده‌پوكێته‌وه و ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌كه‌شی تا دێت ده‌دره‌وشێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ساوسامپتن میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد، له‌و یارییه‌دا دانیێل جه‌یمس، ئه‌ستێره بچووكه‌كه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له خوله‌كی 10 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 58ـی گێمی دووه‌م ساوسامپتن له رێگه‌ی ڤێسته‌رگارد ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
مانچێسته‌ر یونایتد له كۆی 4 یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه، 2 شكست و یه‌كسانبوونێكی تۆمار كردووه و به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ پێشوازی له پرێمه‌رلیگ ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكه خراپه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام ئاستبه‌رزی دانیێل جه‌یمسی ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی مان یونایتد تا دێت سه‌رنجی میدیاكان راده‌كێشێت و ده‌ره‌وشێته‌وه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 4 یاری ئه‌م وه‌رزه 3 گۆڵی تۆمار كردووه و گۆڵكاری یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یه‌تی.
دانیێل جه‌میسی 21 ساڵان كه ئه‌م وه‌رزه روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 3 لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵی به‌رامبه‌ر كردووه و هه‌ر 3 لێدانهكهشی گۆڵ كردووه.
جه‌یمس له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه له خوله‌كی 74 بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی مان ی‌و تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام دوای 6 خولهك به‌سه‌ر هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه گۆڵی یه‌كه‌می خۆی له‌گه‌ڵ مان ی‌و له دژی چێڵسی تۆمار كرد.
جه‌میس دوای یارییه‌كه، ئه‌م گۆڵه‌ی خۆی پێشكه‌شی رووحی باوكی كرد كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ باوكی كۆچی دوایی كرد.
دانیێل دوای تۆمار كردنی ئه‌م گۆڵه سه‌رنجی سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری راكێشا و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێشوازی لێ كرا.
هه‌ر له‌م وه‌رزه دانیێل له به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس له خوله‌كی 89 فریای یانه‌كه‌ی كه‌وت و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام له خوله‌كی 93ـی كۆتایی یارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی مان یونایتد گۆڵێكی كوشنده‌ی لێكرا و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
جه‌میس له دوایین یاری به‌رامبه‌ر ساوسامپتن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كرد و له خوله‌كی 10 گۆڵی پێشكه‌وتنی تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام له گێمی دووه‌م تیپی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دانیێل جه‌میس به ڕه‌سه‌ن وێڵزییه و له باڵی چه‌پ و پێشه‌وه یاری ده‌كات، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی سوانزی سیتی به 17 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچیسته‌ر یونایتد.
.jpg)