ئه‌ردوغان مۆڵه‌تی ته‌نیا 2 تا 3 هه‌فته ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
"ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌نگاوێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا خۆمان پلان داده‌ڕێژین"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا مۆڵه‌تی دوو تاوه‌كو سێ هه‌فته ده‌داته ئه‌مریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پلانی توركیا له ناوچه‌ی ئارام جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وان پلانی سه‌ربازی خۆیان له ناوچه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌ردوغان جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئێمه رێگه ناده‌ین ناوچه‌ی ئارام له كۆنترۆڵی هێزه‌كانمان نه‌بێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتیشی: پێویسته ناوچه‌ی ئارام بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوپای توركیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ی ته‌نیا 2 تا 3 هه‌فته به ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر هیچ هه‌نگاوێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌نا، ئه‌وا بۆ خۆمان پلانی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا داده‌ڕێژین، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام چیتر ناتوانین دان به‌خۆماندا بگرین".
H.B