تەقەکەرێک پێنج کەس لە تێکساس دەکوژێت

ڤیدیۆی ساتی هێرشەکە بڵاودەکرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە رووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا، پێنج کەس کوژران و 21ی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی ویلایەتی تێکساس رایگەیاند کەسێک لە شاری میدلاند بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە هاووڵاتییان کردووە و لە ئەنجامدا پێنج کەسی کوشتووە و 21 کەسی دیکەشی بریندارکردووە و دواتر هێرشکارەکەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

تاکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لەماوەی یەک مانگدا، دووەم حاڵەتی تەقەکردنی هەڕەمەکییە لە ویلایەتی تێکساس تۆمار دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، سێ پۆلیس لە رووداوەکە برینداربوون و منداڵێکی دوو مانگیش لە نێو برینداراندایە.

H.J