پارتی و گۆڕان چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
شاندێكی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دەكات
K24 - ھەولێر
پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆدەبنەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام دەکات شاندی ھەردوو چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.
ھەربەپێی زانیارییەكان، چاوەڕوانیش دەکرێت پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی لە کابینەی نۆیەم بەر بزووتنەوەی گۆڕان دەکەون و هەروەها بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بن.
ھ.م