بەشێک لە فرۆشیارانی جلوبەرگی قوتابخانەکان دژی قۆرخکاریی گرد بوونەوە
"هەندێک لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان رێککەوتون"
K24 – سلێمانی:
بەشێک لە فرۆشیارانی جلوبەرگی قوتابخانەکان لە سلێمانی دژی قۆرخکاریی گردبوونەوە داوا دەکەن قوتابیان ناچار دەکرێن لە شوێنێکی دیاری کراو جلوبەرگەکانیان بکڕن.
خۆپیشاندەران لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گرد بوونەوە و یەکێک لە دوکاندارەکان بە کوردستان24ی راگەیاند :"ساڵی پار زیانی زۆرمان کرد بەهۆی ئەوەی جلوبەرگی قوتابخانەکان درا بە کۆمپانیاکان، ئەمساڵ بڕیارەکە گۆڕدرا".
دەشڵێت: "بەڵێنمان پێدرا فرۆشتنی جلوبەرگی قوتابخانەکان قۆرخ نەکرێت، بەڵام ئێستا هەندێک لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان رێککەوتون و قوتابیان دەنێرن بۆ چەند کۆمپانیایەک کە خۆیان رێککەوتن لەگەڵیان".
یەکێکی دیکەش لە دوکاندارەکان ئاماژەی بەوەداوە، تەنانەت هەندێک لە کۆمپانیاکان، نرخی زیاتر لە قوتابیان دەسەنن لەوە لە بازاڕ هەیە.
H.J