تەواو نێیمار چارەنووسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلاکردەوە
نێیمار لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە
نێیمار لەبارەی چارەنووسی خۆی بڕیاری کۆتایی داوە و بە ناچاری لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی نێیمار لە هەولەکانی بارسێلۆنا بێ هیوابوو بڕیاری داوە لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە و بە ئەندامانی خێزانەکەی راگەیاندووە وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی یانە فڕەنسییەکە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانیش ئاشکرایکردوە، نێیمار داسێلڤا خۆی یەکلاکردووەتەوە و بە بەرپرسانی پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە لە یانەکەی دەمێنێتەوە و رێز لە گڕیبەستەکەی دەگرێت کە سێ ساڵی دیکە لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی 2022 کۆتایی دێت.
رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، گەرچی نێیمار بەمدواییانە ئامادە بوو لە گیرفانی خۆی بیست ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا سەربگرێت، بەڵام بەهۆی پێداگیری پاریس سانجێرمان لەسەر داواکارییەکانی و سستی بارسێلۆنا لە هەولەکانی و رازی نەبوونی راکیتیج و دێمبلی بۆ چوونیان بۆ پاریس سانجێرمان، ئەو یاریزانە برازیلییە بڕیاری داوە هەر لە یانەکەی بمێنێتەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ نێیمار بۆ پەیوەندیکردن بە مەشقەکانی هەڵبژاردەی بڕازیل بجێتە ئەمریکا و شەوی دووشەممە کاتژمێر دوازدە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە فڕەنسا و ئیسپانیا دادەخرێت.