پارتی و گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو
ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ریه‌ك له گوته‌بێژانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیان خسته‌ڕوو.
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پرسی هه‌ڵبژاردن و كه‌ركووك و ره‌وشی ئه‌و ناوچانه له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوتوێ كران.
گوتیشی: له به‌رده‌مماندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هه‌یه بۆ تاوتوێكردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا، ئاراس وه‌لی، ئه‌ندامی شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كابینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان لێی سوودمه‌ند بێت.
گوتیشی: هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئێمه و یه‌كێتی و پارتیش هیوادارین به زووترین كات بكرێت.