لە شارباژێر سەرپێچیکارانی ژینگە رووبەڕووی پۆلیسی دارستان دەبنەوە
لە ئێستادا بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن بووه‌تە دیاردە
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگه‌پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، له گوندێكی سنووری شارباژێر، ژماره‌یه‌ك له سه‌رپێچیكارانی ژینگه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگه‌پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، لە ئێستادا بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن بووه‌تە دیاردە و لە لایەن هەندێك لە هاووڵاتیان و گوندنشینانەوە پەیڕەو دەکرێت، هەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە ڕێگری‌کردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام گوندنیشینان بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی سروشت و ژینگەی کوردستان دەشێوێنن، لەو چوارچێوەیەشدا لە سنوری شارباژێر 2 کورەی خەڵوز تێکدران.
له راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌دا، هاتووه: لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر بۆ کێوماڵکردنی سنورەکەیان لە گوندی (هەباسە چەقەڵ) سەر بە قەزای شارباژێر، توانیان دەست بگرن بەسەر 6فەردە خەڵوز و تێکدانی 2 کورەی خەڵوز، دواتر خەڵکی گوندەکە ڕووبەرووی کارمەندانی پۆلیسی دارستان بوونەوە، بەڵام خۆشبەختانە هێزەکانی پۆلیسی محەلی و ئاسایش بە هاوکاری کارمەندانی پۆلیسی دارستانەوە هاتن و باردۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا.

