لە قەرەداغ نزیکەی 400 دۆنم پوش و پاوان سووتا
لە چوار رووداوی جیاوازی ئاگرکەوتنەوەدا
K24 – ههولێر:
بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی رووبەرێکی زۆر لە پووش و پەرێزی دەغڵودان هۆکارێکی بەهێزن بۆ زۆربوونی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و لهو چوارچێوهیهدا 400 دۆنم پووش و پاوان سووتا.
بهڕێوبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی، له رێی پهیجی خۆیهوه له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك رایگهیاند، لە چوار رووداوی جیاوازی ئاگرکەوتنەوەدا لە قەرەداغ لە سنوورەکانی گوندی گومەتە، چیای سێوسێنان و کەڵۆش، چیای خاوێ، مێوڵی و بەنداوی چەمی سمۆرە، نزیکەی400 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سرووشتی سنوورەکە سووتا.
روونیشیكردووهتهوه، تیمهكانیان بە هاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوە و ئاسایشی قەرەداغ و فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ناوچەکە کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە کوژاندنەوەو تەشەنە نەکردنی زیاتری ئاگرەکە، توانرا ئاگرهكان كۆنترۆڵ بكرێن.
ئاماژهی بهوهشداوه، لە زۆربەی رووداوەکاندا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان نەزانراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە بارەیانەوە بەردەوامە.
ئاشكراشیكردووه، تەنیا لە یەكێك لە رووداوەکاندا کەسێك بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بهرز كراوهتهوه بۆ دادوهر.