به وێنه.. باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له به‌غدا سووتا
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی رۆمانیا له شاری به‌غدا ئاگری گرت و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
باڵیۆزخانه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی عه‌رسات و ماڵی هاووڵاتیان و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای لێوه نزیكه.
گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لیوا سه‌عد معه‌ن رایگه‌یاند، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و توانراوه سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه رزگار بكرێن.

.jpeg)

