عه‌بادی و حه‌كیم به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێكده‌هێنن

چیتر هاوپه‌یمانێتییه‌ك به‌ ناوی چاکسازی و بوونیادنانەوە نامێنێت

K24- هه‌ولێر:

فەلاح خەفاجی، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، لەگەڵ رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزیسیۆن پێکبهێنن.

خه‌فاجی گوتیشی: دوای دەرچوونی رەوتی حیکمە هاوپەیمانێتییەك بە ناوی چاکسازی و بوونیادنانەوە نامێنێت. ئاماژەی بەوەشدا، هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ رەوتی حیکمە بۆ فراوانکردنی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنە.

لە 23ی حوزەیرانی رابردوو، رەوتی حیکمە لە هاوپەیمانێتی چاکسازی وبوونیادنانەوە هاتەدەرەوە و خۆی وەکو هێزێکی ئۆپۆزیسۆن ناساند.

H.B