کونسوڵی فەرەنسا: بە گرنگییەوە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت دەڕوانین
سهرۆكی حكوومهتی ههرێم: هەڵوێستی فەرەنسا بەرامبەر گەلی کورد و هەرێمی کوردستان ههمیشه دۆستانه بووه
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/9/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤییە دیکۆتینێ، کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: سوپاسی دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین کە بەردەوام هەڵوێستی دۆستانە بووە بەرامبەر گەلی کورد و هەرێمی کوردستان. ئومێدەواریشم پەیوەندییەکانمان زیاتر گەشە بسەنێت.
له بهرامبهریشدا کونسوڵی نوێی فەرەنسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: بە گرنگییەوە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم دەڕوانین و حکوومەتی فەرەنساش ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەك کە پێویست بێت بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان.
H.B
