بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ لوبنان داوای یارمه‌تی له واشنتن و پاریس ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و راویژكاری سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیل له سه‌ر سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جیاوازدا داوای یارمه‌تی له هه‌ریه‌ك له واشنتن و پاریس كرد.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل بون، راوێژكاری ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، حه‌ریری داوای له ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد، بۆ وه‌ستاندنی گرژییه‌كان و رێگریكردن له ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه، به په‌له بێنه سه‌ر هێڵ.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه ئه‌مڕۆ حزبوڵڵای لوبنانی رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامیشدا، سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، حزبوڵڵا چه‌ند مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی ناو خاكی ئیسرائیل كردووه.
سوپای ئیسرائیلیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێگه‌كانی حزبوڵڵایان بۆردومان كردووه و وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كانیشیان داوه‌ته‌وه.
H.B