"جیرارد پیكێ له شوێنی بارتۆمیۆ ده‌بێته سه‌رۆكی بارسێلۆنا"
هانده‌رانی بارسێلۆنا زۆر له بارتۆمیۆ توڕه‌ن
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه هانده‌رانی بارسێلۆنا چاوه‌ڕێی ساڵی 2021 ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماریا بارتۆمیۆ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی نه‌بیننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه هانده‌رانی بلاوگرانا زۆر له بارتۆمیۆ توڕه‌ن و ده‌یانه‌وێت له نێوان كارلێس پویۆل و چاڤی هێرناندێز و جیرارد پیكێ یه‌كێكیان ببنه سه‌رۆكی یانه، به‌ڵام پیكێ زۆرترین چاوی هانده‌رانی بارسای له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی دوای بارتۆمیۆ ببێته سه‌رۆكی بارسێلۆنا.
ئاس له راپۆرته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی بیرۆكه‌ی پیكێ نییه ببێته سه‌رۆك به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی بارتۆمیۆ واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو ده‌بێت هانده‌ران داوای لێده‌كه‌ن ببێته سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان.
جیرارد پیكێی 32 ساڵ له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، پێشتر له 2004 كه ئه‌وكات له ریزی لاوانی بارسا یاری ده‌كرد بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه و نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، دوای چوار ساڵ جارێكی دیكه یانه ئینگلیزییه‌كه‌ی جێهێشت و له 2008 بۆ بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه و 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 8 نازناوی لالیگای به‌ده‌ستهێنا، پیكێ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 501 یاری كردووه، 45 گۆڵ و 13 ئاسیستی تۆمار كردووه.