حزبوڵڵا ڤیدیۆی ساتی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی بۆ ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه
یه‌كه‌م زه‌نگی شه‌ڕی نه‌بڕاوه.. یان هه‌ردوولا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی بیلادی لوبنانی نزیك له حزبوڵڵا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ساتی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مڕۆیه بۆ ئیسرائیل.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 1ی ئه‌یلوولی 2019، حزبوڵڵا به چه‌ند مووشه‌كێك ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئیسرائیل كرده ئامانج و باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌كه‌ی هێرشه‌كه‌یان بۆردومان كردووه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌كۆی مووشه‌كی له باشووری لوبنانه‌وه دانراوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حزبوڵڵاوه ئاراسته ده‌كرێ.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ره‌تیكرده‌وه هیچ سه‌ربازێكی ئیسرائیلی به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی حزبوڵڵاوه كوژرابن یان برینداربووبن.
هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و سیناریۆیه‌كیش راگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، بۆ هه‌ر هێرشێك وه‌ڵامیان ده‌بێت.
ئ. م