به‌په‌له.. بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس ده‌یانه‌وێت ئه‌م دوو یاریزانه ئاڵوگۆڕ بكه‌ن
بارسێلۆنا له جیاتی نێیمار ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ی یوڤی بگوازێته‌وه
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندن، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس له پێناو گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزان كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به گفتووگۆكردن كردووه.
پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی نێیمار بێهیوا بوو ده‌یه‌وێت فێدریكۆ بێرناردێسكی بگوازێته‌وه كه له ڕووی ته‌مه‌ن و شێوازی یاریكردنی زۆر له نێیمار نزیكه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتراستكردۆته‌وه و ئاشكرای كردووه كه بارسا و یوڤی ده‌یانه‌وێت بێرناردێسكی و ئیڤان راكیتیچ ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
فێدریكۆ بێرناردێسكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، یاریزانێكه هاوشێوه‌ی نێیمار له باڵه‌كان و هێڵی پێشه‌وه به قاچی چه‌پ و راست یاری ده‌كات، له هاوینی 2017 له یانه‌ی فیۆرێنتینا به 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی كۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له كۆی 71 یاری 8 گۆڵ و 12 ئاسیستی كردووه.