ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی كۆتایی خولی دووه‌می پۆلی 12 راده‌گه‌یه‌نرێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و 1/2ی 9ی 2019، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی كۆتایی خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 به هه‌ردوو به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و هه‌روه‌ها پیشه‌ییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و راسته‌وخۆ له شاشه‌ی كوردستان 24ـه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
H.B