پێشانگهی كتێب و كاری دهستی چاكسازی گهورانی سلێمانی بهڕێوهچوو
12 سزادراو و 3 کارمەند 31 کتێبيان چاپ و بڵاوكردووهتهوه
K24 - سلێمانی:
لە پێشانگایەکدا کە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی ئەنجامدرا، 31 کتێب و چەندین کاری دەستی نمایشکران، بە ئامانجی خستنەڕووی تواناکانی سزادراوان و رادەی ئەو چاکسازیيەی تیایاندا رەنگی داوهتەوە لە رێی خوێندن و نووسینەوە تا کۆمەڵگه وەك کەسانی ئاسایی وەریانبگریتەوە.
بڵاوکردنەوەی کتێب و پێشانگهی کاری دەست له چاكسازی گهوران بهڕێوهچوو, جیاواز لە ھەر پێشانگایەکی دیکە, خاوەن کتێب و دەستڕەنگینەکان لە چاکسازی گەورانەوە کاریان لەسەرکردووە کە ھەریەک لەوان بەبابەتێك سزادراون, ئەوان بە نووسین و بەرھەمەکانیان دەریانخستبوو کە دەیانەوێت کۆمەڵگه وەك کەسانی ئاسایی وەریانبگرێتەوە.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، کە دەیانەوێت بە ماددەی یاسایی لە پەرلەمانەوە کار بکرێت بۆ ئەو سزادراوانەی لە چاکسازيیەکاندا گرنگی بە پیشە و نووسین و خوێندنەوە دەدەن و لە ناو دۆسیەکانیان تۆماربکرێت.
لە نێو چاکسازی گەورانی سلێمانی بەشی پیاوان 12 سزادراو و 3 کارمەند توانیان 31 چاپی کتێب و 28 ژمارەی گۆڤار بڵاوبکەنەوە و زۆرێك لە سزادراوان پیشەکانیان وەك ھەلێك قۆستۆتەوە بۆ درووستکردنی چەندین کاری دەستی وەك جوانکاريی خانمان و کەلوپەلی ناوماڵ و جلی کوردی, بریارە پیشانگهکە ببەنە ھەولێر و دھۆكيش.
ئ. م