"ناڤاس ماڵئاوایی له یاریزانانی ریال مه‌درید كردووه"
دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌درید و راسته‌وخۆ گه‌شتی فره‌نسای كردووه
کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی کۆستاریکی دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بوو ماڵئاوایی له یاریزانانی یانه‌كه‌ی كردووه و راسته‌وخۆ بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و فره‌نسا به‌ڕێكه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كایلۆر ناڤاس دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤیاریال له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌درید و ماڵئاوایی له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانه‌كه‌ی كردووه و رۆیشتنی بۆ پاریس سانجێرمان پێ راگه‌یاندوون.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه دوایین رۆژی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه كایلۆر ناڤاس به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شتی فره‌نسای كردووه و راسته‌وخۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات.
ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه، له به‌رامبه‌ر رۆیشتنی ناڤاس، ئالفۆنسۆ ئاریۆلای ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
ناڤاس له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤانتی به 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ریال 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه و 162 یاری ئه‌نجامداوه و 52 كلین شیتی تۆمار كردووه.
.jpg)