دەست بە دروستکردنی پێنج ئەندەر پاس و ئۆڤەر پاس لە دهۆک دەکرێت
جەنجاڵی ناو شار کەم دەکاتەوە
K24 – دهۆک:
بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی شەقامەکانی شاری دهۆک، پێنج ئەندەر پاس و ئۆڤەر پاس لە سەنتەری شارەکە دروست دەکرێن.
کانیوار جوبرائیل، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستان نزیک دەبینەوە، کارەکان بە خێرایی ئەنجام دەدەین و 24 کاتژمێر کار دەکەین تا بتوانین لە وادەی دیاری کراوی خۆی کە شەش مانگە، زووتر تەواوی بکەین".
راشیگەیاند: "تەواوی پڕۆژەکانی ناو شاری دهۆک ماوەی سێ ساڵ بۆ تەواوکردنیان دانراوە، بەڵام هەوڵدەدەین بە کاتێکی کەمتر تەواویان بکەین".
بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە، چەند شەقامێک لە کاتی جیاوازدا لە شاری دهۆک دەگیرێن و شارەوانی و هاتووچۆی دهۆکیش داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکەن.
H.J