فیفا سێ به‌ربژێری كۆتایی خه‌ڵاتی زه بێست ئاشكرا ده‌كرێت
فیفا لیستی یاریزانانی به‌ربژێری زه بێست له 10 یاریزان بۆ 3 یاریزان كه‌م ده‌كاته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به (فیفا) ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له نێو 10 یاریزانی به‌ربژێر بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2019 ته‌نیا سێ یاریزان وه‌ك لیستی كۆتایی ده‌هێڵێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2 ئه‌یلوولی 2019، فیفا له نێوان ئه‌م 10 یاریزانه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێستی 2019 به‌ربژێر كراون 7 یاریزانیان دوورده‌خاته‌وه و 3 یاریزان بۆ كێبڕكێی كۆتایی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌هێڵێته‌وه.
یاریزانه به‌ربژێره‌كان پێكهاتوون له: (کریستیانۆ رۆناڵدۆ، فڕانکی دی یۆنگ، ماتیاس دێ لیخت، ئێدین هازارد، هاری کەین، سادیۆ مانێ، کیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، محەمەد سەڵاح و ڤیرجیل ڤان دایک).
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ئه‌گه‌رێكی زۆره له نێو ئه‌م 4 یاریزانه (ڤان دایك، كریستیانۆ، مێسی و سادیۆ مانێ) 3 یاریزانیان ببنه به‌ربژێری كۆتایی بۆ بردنه‌وه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2019.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی خانمان و راهێنه‌رانیش فیفا 3 به‌ربژێری كۆتایی ده‌ستنیشان ده‌كات.
فیفا له بڵاوكراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆژی 23/9/2019 له مه‌راسیمێكدا له شاری میلانۆی ئیتاڵیا ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی زه بێست تایبه‌ت به باشترین راهێنه‌ر و باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان راده‌گه‌یه‌ندرێت و جوانترین گۆڵی ساڵیش ده‌ستنیشان ده‌كات.