دەیان نێرگەلە لە هەولێر لەناوبران
بوبوونە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان
K24 – ههولێر:
ماوەیەکە لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر، نێرگەلە دەکێشرێت، پۆلیسی شارەوانیش، رێگری لەو دیاردەیە دەکات.
زمناکۆ محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی هەولێر، لە کاتی لەناوبردنی چەندین نێرگەلە لە کانی قرژاڵە بە کوردستان24ی رایگەیاند: "لە باخچە و شوێنە گشتییەکان، نێرگەلە دەکێشرێت و هەندێک کەسیش بە کرێیان دەدات، ئەمەش هاووڵاتیانی بێزار کردووە".
راشیگەیاند: "باخچەکان بۆ نێرگەلە کێشان نەکراون و ئەگەر سەرپێچیکاران بەردەوام بن لە جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان، بە پێ بژاردن سزا دەدرێن".
H.J