له هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به سپۆنسه‌ری میدیای كوردستان24
K24 – هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24، سبه‌ی كۆنفرانسێكی زانستی تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له میوانخانه‌ی "بێست ئین ئه‌ربیل" له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌بار عه‌زیز، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه بۆ سایتی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و كۆنفرانسه تایبه‌ته به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تا ئێستا 8 جار هه‌موار كراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: كۆنفرانسه‌كه به هاوكاری رێكخراوی نیدی ئه‌مه‌ریكی و سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی له باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له سیستمی كۆتا، پشكی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان و سیستمی كۆتای دیاریكراو بۆیان و كۆتای ئافره‌تان قسه‌و باسیان له باره‌وه ده‌كرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، راسپارده‌كانی كۆنفرانس ده‌خرێنه به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه، ئینفۆگرافیكێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌خرێته‌ڕوو.
دواتر له دوو پانێل‌دا پێنج توێژینه‌وه‌ی زانستی له باره‌ی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به یاسای هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش ده‌كرێن.
