سوپای پاسداران هۆشداری وه‌شاندنی گورزێكی وێرانكه‌ر ده‌دات
سوپای پاسداران: 5 سوپا له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵمانه
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیده‌كاته‌وه، "تاران گورزێكی وێرانكه‌ر له هه‌ر لایه‌نێك ده‌وه‌شێنێت، كه نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی بۆ جه‌نگ هان بدات"، ده‌شڵێت: "5 سوپای ناوچه‌كه شانبه‌شانی ئێران له دژی دوژمنان ده‌وه‌ستنه‌وه، چ له رووی بیروباوه‌ڕه‌وه یانیش له‌ڕووی مه‌عنه‌وی".
قادر ره‌حیم زاده، فه‌رمانده‌ی باره‌گای "خاتم الأنبیاء" له سوپای پاسداران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند، "حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی رۆڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه، بزووتنه‌وه‌ی "أنسار الله"ـی حوسیش یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی یه‌مه‌نی شۆڕشگێڕ له‌خۆ ده‌گرێت و له رووی بیروباوه‌ڕه‌وه شانبه‌شانی ئێران له رووی نه‌یاران ده‌وه‌ستنه‌وه".
ره‌حیم زاده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ئێران له سووریا خه‌رجی كردووه، به‌ر له هه‌موو شتێك خزمه‌تی ئامانجه پیرۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رژه‌وه‌نده‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، كه به به‌راورد به‌و ده‌ستكه‌وته سیاسی، ئه‌منی و به‌رگرییانه‌ی ئێران به‌ده‌ستی هێناون، بڕێكی یه‌كجار كه‌می خه‌رج كردووه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: "تاران به وڵاتانی دراوسێی راگه‌یاندووه، ئێران هه‌ر پێگه‌یه‌ك ده‌كاته ئامانج، كه هێرشی لێوه بكرێته سه‌ری"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له هه‌ر جه‌نگێكدا كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی دوژمنان و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی ئێمه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه به‌ر ئاگربارانی ئێران".
ئه‌گه‌رچی ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له قسه‌كانیدا باس له 5 سوپای زه‌به‌لاحی ناوچه‌كه ده‌كات، به‌ڵام جگه له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، سوپای سووریا و حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژه به ناوی هیچ هێزێكی دیكه ناكات، كه پێده‌چێت یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی ناوی نه‌هێناون، حه‌شدی شه‌عبی و گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق بن.
H.B