سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی سووریا ئیدانه‌ی راگرتنی كاره‌كانی كوردستان 24 ده‌كات

ناڕه‌زاییه‌كان به‌رامبه‌ر داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامن

K24- رۆژئاوای كوردستان:

دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌ رۆژئاوای كوردستان نووسینگه‌ی كوردستان 24ی له‌ رۆژئاوای كوردستان داخست، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی سووریا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بەهۆی داخستنی نووسینگەی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی سووریا ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی سووریادا هاتووه‌، "كوردستان 24 پرۆفیشناڵانه‌ و بێلایه‌نانه‌ كاری كردووه‌".

پێشتریش سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه‌، "ئه‌و كاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بەرتەسککردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی و پرەنسیپەکانی دیموکراتییه‌".

سەندیکای رۆژنامەنووسان داواشیكرد، بە زووترین کات مافی کارکردن بۆ دامەزراوەی کوردستان24 بگەڕێندرێتەوە و ژینگەیەکی ئازاد بۆ کاری رۆژنامەوانی له‌ رۆژئاوای كوردستان فەراهەم بکرێت.

H.B