روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئیدانه‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 ده‌كات
داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24ی پێشێلكاری روونی ئازادی میدیایه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كرد، رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ناڵی كوردستان24 بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی خاكی سووریادا كار بكات و داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24ی به پێشێلكاری روونی ئازادی میدیا وه‌سفكرد.
روانگه‌ی سووریا داوای له ئیداره‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا كرد، رێگه بده‌ن، كه‌ناڵی كوردستان24 كاره‌كانی خۆی بكات. دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی میدیای ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه كاره‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی راگرتووه، به هۆی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌ی كه له‌گه‌ڵ عوسمان ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری په‌كه‌كه ئه‌نجامیدابوو.
روانگه‌ی سووریا راشیگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی بۆ كاری كه‌ناڵه‌كه له ناو خاكی سووریا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كوردستان24 به‌و په‌ڕی پیشه‌ییه‌وه كاری كردووه و راگرتنی كاركردنیشی به پێشێلكاری روونی ئازادی میدیا داده‌نێت، به تایبه‌تی له كاتێكدا كه كه‌ناڵه‌كه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نییه له دژی لایه‌نێكی دیكه.