تەرمێك لەڕووباری چۆمان دۆزرایەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران: ته‌رمه‌كه ناناسرێته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی سۆران كراوه
K24- چۆمان:
دوو هاووڵاتی ته‌رمی كه‌سێكیان له رووباری چۆمان دۆزییه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆرانیش ده‌ڵێت: ماوه‌ی 65 رۆژه هیچ رووداوێكی كه‌وتنه‌ئاو و خنكان له سنووره‌كه تۆمارنه‌كراوه و ته‌رمه‌كه ناناسرێته‌وه.
عیماد ڕێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان 24 ی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٥ ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ لە لایەن بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان ئاگادارکراونه‌ته‌وه، كه لە گوندی باسانی سەر بە قەزای چۆمان تەرمێك دوزراوەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن دوو هاووڵاتی دۆزراوه‌ته‌وه و راسته‌وخۆ تیمەکانی بنکەی چۆمان گەیشتوونەته شوێنی دیاکراو و تەرمەکە گوازراوەتەوە نەخوشخانەی چۆمان و لەوێشەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران تاکو کاری تویکاری بو بکرێت چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تەرمەکە نا ناسرێتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران گووتیشی: لەم دەڤەرە هیچ رووداوێكی له‌مجۆره تومارنەکراوە، تەنیا خنکانی هاولاتیەك نه‌بێت، كه بە ناوی فه‌رمان غه‌فور عه‌بدوڵڵا تەمەن ۳٨ ساڵ، خێزاندار خاون ۳ منداڵ لە ۲٨/٦ کە ماوه‌ی ٦٥ روژە خنکاوە، بۆیه گومان دەکرێت تەرمی فەرمان بیت.
H.B
