سەندیکای رۆژنامەنووسان ئیدانەی داخستنی نوسینگەی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

کوردستان24 نوسینگەی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی رێگرییەکان داخست

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی داخستنی نووسینگەی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەندیکای رۆژنامەنووسان، سەندیکاکە ئیدانەی ئەو هەوڵەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەکات و " بە بەرتەسککردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی و پرەنسیپەکانی دیموکراتی" لە قەڵەمی دەدات.

سەندیکای رۆژنامەنووسان داوا دەکات، بە زووترین کات مافی کارکردن  بۆ دامەزراوەی کوردستان24 بگەڕێندرێتەوە و ژینگەیەکی ئازاد بۆ کاری رۆژنامەوانی فەراهەم بکرێت.

H.J