یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازادی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردستان 24 ده‌كات
"هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان 24 بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به كاری میدیایی خۆی بكاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازادی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، داوا ده‌كات كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامی به كاری میدیایی خۆی بدات و داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌كات، به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌هۆی داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان، یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازاد له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ناوی ئیداره‌ی خۆسه‌ر باسی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بوونه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی راگه‌یاندنی ئازاد‌دا هاتووه، ئه‌وان جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی و گرنگی به‌رده‌وامی كاری ده‌زگاكانی راگه‌یاند دوور له فشاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌وان هه‌وڵی به‌رده‌وام و جدی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان 24 له رۆژئاوای كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به كاری میدیایی خۆی بكاته‌وه.
هه‌وره‌ها داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ده‌كات، به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوردستان 24 بگاته لێكتێگه‌یشتنێك، بۆ ئه‌وه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
H.B