رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە
سكاڵاكه به ناوی وه‌زیری په‌روه‌رده تۆمار ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشی پۆلیسێك بۆ سه‌ر مامۆستایه‌ك له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێکەوتى ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێكی سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ. ع. م. ق) هێرشى کردۆتە سەر مامۆستایەك بە ناوى (ڕ. ر. ك) لە بەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى، بەهۆى ئەوەى پۆلیسى ناوبراو خوێندكارە و لەکاتى ئەنجامدانى ئەزمونە گشتیەکانى پۆلى ١٢ ـدا گزى (قۆپیە)ى کرووە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونیشیكرده‌وه، مامۆستاى ناوبراو یاریدەدەرى بەڕێوبەرى هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتووە، وێراى ئەمە پۆلیسى ناوبراو هەڕەشەى لە چەند مامۆستایەکى دیکە کردووە، کە چاودێرى هۆڵ بوون لە قوتابخانەى سەگرمە، وەزیرى پەروەردە لە ساتە وەختى بیستنى هەواڵەکەوە بەدواداچونى زۆر وردى لەسەر ئەو ڕووداوە کرد، هەروەها داواى لە وەزیرى ناوخۆ کرد، ریكکارى پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وەزیرى ناوخۆ فەرمانى کرد کە پۆلیسى ناوبراو دەستگیر بکرێت و دواى چەند کاتژمێرکى کەم ناوبراو دەستگیر کرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "پیشتریش دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە پەیوەندى به د.هەڤال ئەبو بەکرەوە کرد، وەك سەرۆکى لێژنەى ئەمنى و سەرۆکى یەکەى کارگیرى پارێزگای سلێمانى دەربارەى ئەم کەیسە.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، وەزیرى پەروەردە فەرمانى بە دڵشاد عمر، بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و عمر محمد امین، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كردووه، پێویستە ڕۆژی سێشەمە سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پۆلیسەکە تۆمار بكه‌ن و وەزیرى پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌ی وزاره‌تی پهروهردهدات جه‌خت كاروهتهوه، سەرجەم مامۆستایانى بەرێز و خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە پارێزەرى سەروەرى یاسا و ماف و شکۆى ئەوان دەبین.
H.B