ئاکپارتی بەرەو دابەشبوون دەچێت

سەرۆک وەزیرانی پێشوو دوورخرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ئاكپارتی، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی له‌ حزبه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

ئەم هەنگاوەی ئاکپارتی لە کاتێکدایە، باس له‌ دابەشبوونی ئاكپارتی له‌ توركیا گه‌رمه‌ و ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوش به‌ هۆی دامه‌زراندنی پارتێكی نوێ له‌و حزبه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش عه‌بدوڵڵا گویل بۆ دامه‌زراندنی پارتێكی نوێ له‌ ئاكپارتی جیابوویه‌وه‌.

هەندێک لە لایەنگرانی ئاکپارتی لە سیاسەتی ئێستا پارتەکەیان و رەجەب تەیب ئەردۆغان ناڕازین، بە هۆی ئەمەش، ریزەکانی ئەو پارتە فەرمانڕەوایەی تورکیا، دابەشبوونی تێکەوتووە.

H.J