له عێراقدا 25 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن
چاره‌نووسیان نادیاره
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س له عێراق بێسه‌روشوێن كراوون و چاره‌نووسیان نادیاره.
روانگه‌كه راشیگه‌یاندووه، زۆربه‌ی بێسه‌روشوێنبووه‌كان خه‌ڵكی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دینن.
روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكی درێژدا باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌شێك له بێسه‌روشوێن بووه‌كان له لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستگیركراوون و تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له پارێزگای نه‌ینه‌وا له نێوان 12 تا 15 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن. له پارێزگای ئه‌نبار نزیكه‌ی 6 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن. له سه‌لاحه‌دینیش تا ئێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س دیار نییه.