"ئه‌فسانه‌ی رۆكی كوردی" میوانی حهوتهمین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی دهۆكه
"یه‌كه‌م كورده گۆرانی رۆكی گوتووه"
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ریم گهردهنزی، كه به ئه‌فسانه‌ی رۆكی كوردی ناسراوه، ئاماده‌ی حهوتهمین فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك ده‌بێت و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێستیڤاڵه‌كه‌وه وه‌ك میوانی تایبه‌تی بانگهێشتكراوه.
گهردهنزی به یه‌كه‌مین كورد داده‌نرێت گۆرانی رۆكی گوتووه و گروپێكی تایبه‌تی به‌ناوی "كۆما وه‌ته‌ن" تایبه‌ت به هونه‌ری رۆك له وڵاتی گورجستان دامه‌زراندووه، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "بای پاییز" له ساڵی 1988 بڵاوكردووه‌ته‌وه. داهاتی به‌رهه‌مه‌كه‌شی پێشكه‌شی لێقه‌وماوانی هه‌ڵه‌بجه كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردی گورجستانه له 6/3/1952 له دایكبووه، ئێستا ته‌مه‌نی 67 ساڵانه و له وڵاتی رووسیا ده‌ژی.