دابەشکردنی ئاو لە پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەیەک دەوەستێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24 – سلێمانی:

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بۆ ماوەی 12 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو لە شاری سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و حەوزی بازیان دەوەستێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆکارەکەی بۆ چاککردنی وێستگەی کارەباەوە دەگەڕێنێتەوە و دواش لە هاووڵاتیان دەکات بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئاگاداری  هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و  تەکییە و حەوزی بازیان دەکەین کە رۆژی پێنج شەممە بەرواری  05/09/2019  بۆماوەی  12 کاتژمێر دابەشکردنی ئاو دەوەستێت لە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی  بەهۆی ڕاگرتنی کارەبای   33 کەیڤی طاسلوجە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاککردنی وێستگەکانی کارەباوە  بەمەبەستی کاری چاککردن   بۆیەداوا لەهاووڵاتیان دەکەین کە بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە  تا گرفتی بێ ئاو بوون ڕوو نەدات