كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپه‌یمانییه‌كانی راگه‌یاند
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ره‌سمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ریاز به‌دران واده‌ی تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپه‌یمانییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ریاز به‌دران، ئاشكرایكرد، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری داوه له رۆژی 5ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019 تا 5ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، واته یه‌ك مانگ ناوی حزب و هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆمار بكات.
بڕیاره رۆژی 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.