شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
ئەمڕۆ شاندەکەی پەرلەمان دەگاتە بەغدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و بەشداریی کۆڕبەندێکی ساڵانە دەکات.
به‌گوێره‌ی ئەو زانیاریانەی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات كه بڕیاره كۆڕبه‌نده‌كه دوو رۆژ بخایه‌نێت.
كوردستان24 زانیوویه‌تی، شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێ بکاتەوە، بەڵام بۆ کۆتایی هەفتەی داهاتوو دواخرا.
H.J