ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک تەواو بوون

"ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە جیاواز دەبێت"

K24 – دهۆک:

ئامادەکارییەکان بۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک کۆتاییان هاتووە و کوردستان24یش سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکە دەکات.

رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاواز دەبێت و 72 وڵاتیش بەشداریان تێیدا کردووە.

 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک رۆژی 9ی ئەم مانگە دەستپێ دەکات و تا 16 مانگ بەردەوام دەبێت.

فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک و بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە لە بارەی فێستیڤاڵەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمساڵ جیاوازی هەیە لە ساڵانی رابردوو، میوان و فیلم و وڵاتی زیاتر بەشدارییان کردووە.

H.J