118 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌

له‌ گشت بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان

K24 – هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، 118 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانیان له‌ گشت بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

ده‌سته‌كه‌ داواش له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پڕۆژه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

له‌ بڕیارێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ ژماره‌ 3491 ده‌ریكردووه‌، وێنه‌یه‌كی ده‌ست سایتی كوردستان24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: داوا له‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و بیانی ده‌كه‌ین، كه‌ ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بكه‌ن له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و پێدانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پرۆژه‌ به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌كان.