حه‌وت ناوه‌ند و رێكخراوی مه‌ده‌نی ئیدانه‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 ده‌كه‌ن
پێشێلكاری ئاشكرای ئازادی كاری میدیا
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌وت ناوه‌ند و رێكخراوی مه‌ده‌نی و رۆشنبیری ئیدانه‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24 له باكووری سووریا ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌و په‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه، له رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و تایبه‌ت به مافه‌كان هه‌واڵی داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24مان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی زاتی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌ده‌ستگه‌یشت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئه‌و رێككارهی ئیداره‌كه، به پێشێلكاری ئاشكرای ئازادی كاری میدیا و راده‌ربڕینی ده‌زانین. هه‌روه‌ها پێشێلكردنی ئه‌و یاسایه‌یه كه ئیداره‌ی زاتی بۆ كاری میدیا كاری پێ ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و بڕیاره به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئازادی كاری راگه‌یاندن ناوبراوه و هاوكات داواش له ئیداره‌ی زاتی كراوه پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره بكات و دووباره مۆڵه‌تی كاركردن به كه‌ناڵی كوردستان24 بداته‌وه.
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه: "كه‌ناڵی كوردستان24 سه‌لماندوویه‌تی له ماوه‌ی كاركردنیدا پابه‌ندی پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كان و بێلایه‌نییه له گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیدا".
رێكخراوه‌كان:
1-روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
2-ده‌سته‌ی یاسایی كوردیی.
3-كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو – ئه‌ڵمانیا.
4-رێكخراوی مافی مرۆڤ له سووریا-ماف.
5-كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافی مرۆڤ له نه‌مسا.
6-لیژنه‌ی مافی مرۆڤ-ماف.
7-سه‌نته‌ری سووریا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و توێژینه‌وه‌كانی مافی مرۆڤ.