41 سەرۆک شارەوانی هەدەپە 237 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

دادگای تورکیا بڕیاری 237 ساڵ زیندانی بۆ 41 سەرۆک شارەوانی دوورخراوەی هەدەپە دەرکرد

K24 – هه‌ولێر:

دادگای تورکیا بڕیاری 237 ساڵ زیندانی بۆ 41 سەرۆک شارەوانی دوورخراوەی هەدەپە دەرکرد.

دادگای تورکیا تۆمەتی پاڵپشتی کردنی پەکەکەی داوەتە پاڵ سەرۆک شارەوانییەکان کە تورکیا وەک گروپێکی "تیرۆرستی" لە قەڵەمیان دەدات.

لە کۆتایی مانگی رابردوو، سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە له‌ شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان و مێردین دوورخرانەوە و لە جێی ئەوان قەیووم دانران، هەدەپەش ئەم هەوڵەی حکوومەتی تورکیای بە "کودەتای سپی" ناوبرد.