كریستیانۆ له لایه‌ن راهێنه‌رێكی گه‌وره په‌یامێكی پێگه‌یشت
په‌یامه‌كه ئاراست دایك و خانه‌واده‌ی كریستیانۆش كراوه
سێر ئالێكس فێرگسۆن راهێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پۆرتوگالی به‌ده‌ستهێنا، ستایشی ئه‌و یاریزانه ده‌كات كاتێك له ته‌مه‌نی 17 ساڵیه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه، ئالێكس فێرگسۆنی سكۆتله‌ندی ده‌ڵێت: به‌بۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌وه پیرۆزبای له كریستیانۆ ده‌كه‌م، داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ناتوانم له‌گه‌ڵت بم، به‌ڵام بیرمه ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نت 17 ساڵان بوو هاتیه مانچێسته‌ر یونایتد چۆن پێشكه‌وتووی وه‌كو مرۆڤێك و وه‌كو وه‌رزشوانێكی باش.
فێرگسۆن ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت به تۆ و و دایكت و سه‌رجه‌م خانه‌واده‌كه‌ت بڵێم زۆر دڵخۆشم كه كارم له‌گه‌ڵ كردووی و ده‌بینم زۆر پێشكه‌وتووی، به‌ختێكی باش و به هیوای به‌سه‌ربردنی شه‌وێكی خۆش.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، پێشتر له هاوینی 2003 له یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد و له وه‌رزی 2006 ـ 2007 بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه، له كۆی 292 یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالێكس فێرگسۆن 118 گۆڵ و 68 ئاسیستی كرد.
