سۆران.. دەست بەسەر کۆگایەکی خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گیرا
هۆشداری به 5 شوێنی دیكه‌ش دراوه
K24 - سۆران:
به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان له قه‌زای سۆران ده‌ست به‌سه‌ر كۆگایه‌كی خواردن و كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوودا گیرا.
لێژنه‌ی ئابووری دیانا و نوێنه‌ری ته‌ندرووستی سۆران، له‌ناو قه‌زاكه، چه‌ند كۆگایه‌كی خواردنیان پشكنیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان دڵنیاببنه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ی لێژنه‌ی ئابووری دیاناش، جیا له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆگاكه، 5 شوێن هۆشدارییان پێدراوه، 2 شوێنی دیكه‌ش غهڕامهكراون و كه‌لوپه‌لێكی زۆریش ماوه به‌سه‌رچووش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م