وهزیری خوێندنی باڵا رێنمایی نوێ بۆ خوێندنی ماستهر و دكتۆرا دهردهكات
وهزیری خوێندنی باڵا: دهمانهوێت زۆرترین دەرفەت بۆ خوازیارانی ماستهر و دكتۆرا دەستەبەر بکەین
K24- ههولێر:
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى کردەوە پێویستە ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بەشێوازێك دابڕێژین ڕێگر بێت لەچونە دەرەوەى سامانى نیشتیمانى وڵاتەکەمان و زۆرترین دەرفەتیش بۆ خوازیاران دەستەبەر بکەین.
ئهو رێنماییانهی ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له میانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆکان بۆ کاروبارى زانستى هاتوون، كه ئهمرۆ تایبهت به داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئهنجامدراو و دوپاتیکردەوە، لەم کۆبونەوەیەدا پێداچونەوە بۆ ڕێنمایەکانى خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەکەین، بەشێوەیەك بۆ ئەمساڵى خوێندن بتوانین ئەم ڕێنماییانە بە باشترین شێوە ئامادە بکەین، بۆ ئهوهی زۆرترین دەرفەت بۆ خوازیاران دەستەبەر بکەین.
ئارام محمد قادر جهختیشی كردهوه: سەرجەم دەرچووانى زانکۆکان ئەوانەى تاکو ئێستا دانەمەزراون، لەمساڵدا بەبێ ڕەچاوکردنى ساڵانى دەرچوون و خزمەت دەتوانن داواکارى بۆ ماستەر پێشکەش بکەن، بۆ ئەمەش دوپاتیکردەوە دەخوازین بە ڕەخساندنى زۆرترین دەرفەت بۆ خوازیارانمان بتوانین ڕێگر بین لە بردنە دەرەوەى سەرمایەى نیشتیمانى وڵاتەکەمان و کادیرى زانستى و ئەکادیمى بە کواڵێت و ستاندارد و بنەما زانستییە پێشکەوتوەکان پێبگەیەنین.
ئاماژهی بهوهشدا: ئەم ڕێنماییانە بۆ کواڵێتى کۆرسەکان و توێژینەوەکانە، بۆ ئەوەى توێژینەوەکان بچنە ئاستێکى باڵاتر و لە گۆڤارە زانستیە ئاست بەرزەکانى دونیا بڵاو بکرێنەوە، ئەمانەش بۆ ئەوەن بتوانین ئاستى زانکۆکانمان زیاتر بەرەوپێش ببەین لە روى زانستى و ئەکادیمى.
هەروەك داواى لە یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆکان بۆ کاروبارى زانستى کرد: پێویستە مۆدێل و ستایلى گفتوگۆى ماستەر و دکتۆرا گۆرانکارى بەسەردا بێت، بەشێویەك لەگەڵ بنەما زانستییە نێودەوڵەتییە مۆدێرنەکان بگونجێن و گفتوگۆکان لەئاستێکى زانستى و باڵا بەڕێوەببردرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە خستنەڕووى دید و بۆچوونى زانستى، گفتوگۆیەکى ورد لەبارەى داڕشتن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرا.
H.B