"فیفا به‌پێی یاسایه‌ك نێیمار سه‌ربه‌ست ده‌كات له پاریس سانجێرمان بڕوات"
"نێیمار ده‌توانێت به 170 ملیۆن یۆرۆ بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، نێیمار دا سیلڤا به‌پێی یاسایه‌كی فیفا ده‌توانێت به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له خواست و مه‌رج و پاریس سانجێرمان یانه‌كه به‌جێبێڵێت و به‌ره‌و بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆی یه‌كشه‌ممه، 3 ئه‌یلوولی 2019، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له یه‌كێك له بڕگه‌كانی فیفا تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه دوای ئه‌وه‌ی یاریزانێك بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له یانه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ یانه‌یه‌كی دیكه بڕوات ئه‌گه‌رچی گرێبه‌سته‌كه‌شی كۆتایی نه‌هاتبێت، به‌ڵام ده‌بێت بڕێك پاره وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته‌وه یانه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بۆ هاوینی 2020 به‌پشتبه‌ستن به‌م بڕگه‌یه‌ی فیفا كه تایبه‌ته به پارێزگاریكردن له مافی یاریزانان نێیمار ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا له كاتێكدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه پارێزه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی نێیمار هاوینی داهاتوو به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ فیفا 170 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته پاریس سانجێرمان و بۆ بارسێلۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، شه‌وی رابردوو پاریس سانجێرمان له دوایین ساته‌كانی داخستنی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو به ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار له به‌رامبه‌ر 150 ملیۆن یۆرۆ + عوسمان دێمبلی + راكیتیچ و جان ملێر تۆدیبۆ، به‌ڵام بارسێلۆنا به‌م پێشنیازه‌ی پاریس رازینه‌بوو.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.